رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیەک لەکەلار باس لەوەدەکات دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکەکەیان کەمبوەتەوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوی قەزاکەش جەخت لەوەدەکاتەوە کێشەکە پەیوەستە بە حاڵەتی خنکانی گەنجێکەوە لە روباری سیروان.
هاوڵاتییەک لەگەڕەکی راپەڕین بە رادیۆی دەنگی وت: چەند رۆژێکە دابەشکردنی ئاوی گەڕەکەکەمان خراپ بوە و کەمتر لە کاتژمێرێک ئاومان پێدەدرێت.
وتیشی: بەم دۆخی هاوین و گەرمایە، ئەو بڕە کەمە و بەشی پێداویستییەکانمان ناکات.
لەبەرامبەردا، سەردەشت جاسم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی خنکانی گەنجێکەوە لە روباری سیروان، چەند رۆژێکە بەردانەوەی ئاوی روبارەکە کەمکراوەتەوە، بەمەش حەوزەکانمان ئاوی کەمی تێدایە، ئەمەیە کە وایکردوە ئاو کەم دابەشبکرێت.
دەشڵێت: هەمو گەڕەکەکانی قەزای کەلار رۆژانە کاتژمێرێک و نیوێک ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت.
جەختی لەوەشکردوە: لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکجار گرفت لە ماتۆڕەکان یان بۆرییەکان یاخود کارەبا دروستدەبێت، بۆیە لەو کاتانەدا بڕ و ماوەی دابەشکردنی ئاو کەمدەبێتەوە یان هەر ناتوانرێت دابەش بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-