رادیۆی دەنگ
بڕیاربو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پڕۆژەی 'روناكی' لە گەرمیان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا جێبەجێنەكراوە، بەڕێوبەری كارەبای گەرمیانیش ئاماژە بەوە دەدات كە هێشتا دیارنیە كەی دەست بە پرۆژەکە دەکرێت.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: كارەكانی پڕۆژەی روناكی لە هەمو ناوچەكانی سنورەكە تەواوبوە تەنها ناحیەی قۆرەتو ماوە كاری تێدا دەكرێت، بەگشتیش ئێستا تەنها پڕكردنەوەی فۆڕمی ماڵان ماوە بۆ ئەوەی لەمەودوا بە ئەلیكترۆنی پارە لە هاوبەشان وەربگیرێت.
وتیشی: بەڵام دەستپێكردنی پڕۆژەكە لە سنورەكە هێشتا دیار نییە، چونكە چاوەڕێی وەڵامی سلێمانی و هەولێرین.
باسی لەوەشکرد پێیان وتراوە كە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم دابەزیوە، هەر كاتێك ئەو گرفتە چارەسەربكرێت، پڕۆژەكە لە گەرمیانیش دەستپێدەكات.
پرۆژەی 'روناکی' کە بریتییە لە دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی،
لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کاری پێدەکرێت. رەخنەی سەرەکی لە پرۆژەکە ئەوەیە کە نرخی بەکارهێنانی یەکەکانی کارەبا تیایدا بەرز و گرانە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-