رادیۆی دەنگ
وەرزی بارانباری ئەمساڵ درێژەی کێشا و ئەمەش مەترسی لەسەر بەرهەمی دانەوێڵە لەگەرمیان دروستدەکات کە پێش ناوچەکانی تر درەو دەکرێت، بەرپرسێک لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵیش دەڵێت: بارانبارین لەمە بەدوا زیانی دەبێت.
ئيسماعیل محەمەد، بەڕێوبەری بەشی خزمەتگوزاریی کشتوکاڵی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: تاوەکو ئێستا بەرهەمی دانەوێڵەی ئەم وەرزە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتوە بەهۆی بارانبارینەوە، ئەوەی هەبوە هەندێک زەویمان بەهۆی لافاوەوە ئاوبردویەتی لە سنوری ساڵح ئاغا.
دەشڵێت: جارێک دروێنە دەستیپێنەکردوە، بۆیە لەمە بە دوا ئەگەر بارانبارین هەبێت و توندبێت، ئەوە زیانی دەبێت، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی خانەقین و کفری.
بەپێی دواین ئاماری هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەم وەرزە لە کەلار ٥٤٣ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی پێشو ٢٢٤ ملم بو. هاوکات لەم وەرزەدا کاتی دابارینیش درێژبوەتەوە بۆ کۆتایی بەهار، لە کاتێکدا وەرزی پێشو لە سەرەتای بەهارەوە دابارین کۆتاییهات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى ههیه
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی لابردنی دەوامی "تەناوب" لە فەرمانگەکان
-
-
هەواڵدابەشكردنی ٢٠٠ هێڵی مینی پاس لە كەلار چاوەڕوانی پێكهێنانی لیژنەیە
-
-
هەواڵسیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی خاوکردوەتەوە
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: خەڵک گوێ لە رێنماییەکان ناگرن و بەردەوامن لە مەلەکردن لە روباری سیروان
-