رادیۆی دەنگ
كاركردن لە دو زۆنەكەی قەزای کەلار لە چوارچێوەی پڕۆژەی روناكییدا بەردەوامی هەیە، بەڕێوبەری كارەبای سنورەكەش دەڵێت: لەم مانگەدا كارەكانی تەواودەبێت.
لە سەرەتای مانگی رابردوەوە، پڕۆژەی روناكی لە گەرمیان چوە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرەتاش بە چێککردنەوە و چاکسازی لە بگۆڕ و هێڵ و ژێرخانی کارەبای سنورەکە دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی دواتر دەست بە پرۆژەکە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش گەرمیان کرایە ٥ زۆنەوە.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: قەزای کەلار کرابویە دو زۆن، كاركردن لە هەردو زۆنەكە بەردەوامی هەیە و لەم مانگەدا (ئایاری ٢٠٢٦) كارەكانی تەواودەبێت.
وتیشی: لە دوای تەواوبونی ئەو دو زۆنە، دەستدەكرێت بە كاركردن لە زۆنی سێدا كە قەزای رزگاریی دەگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
زۆرترین بینراوەکان