رادیۆی دەنگ
نه‌بونى تاقیگه‌ى تایبه‌ت به پشكنیى DNA له گه‌رمیان هۆكاره بۆ دره‌نگ یه‌كلابونه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى تاوانه‌كانى كوشتن، بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانى گەرمیانیش ده‌ڵێت: داوامان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه.
سۆران محەمەد، بەڕێوبەری بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانى گەرمیان، باس لە کەمی پێداویستیی لێکۆڵینەوەکان دەکات و دەڵێت: "پۆلیسی گەرمیان هێشتا نەگەیشتوەتە ئاستی پۆلیسی جیهانی لە روی تەکنەلۆژیاوە، لە گەرمیان تاقیگەی پشکنینی مۆبایل و DNAـمان نییە، دەبێت نمونه‌كان بنێرین بۆ سلێمانی یان هەولێر، ئەمەش کاتێکی زۆر ده‌بات".
وتیشی: پڕۆژەمان پێشکەشکرد وە بۆ کردنەوەی تاقیگە، چونکە گەرمیان ناوچەیەکی فراوانە، بەڵام تاقیگە پارەی زۆری دەوێت و هێشتا بۆمان نەکراوە.
باسى له‌وه‌شكرد: سه‌ره‌ڕای ئەو بەربەستانەش، تیمەکانی پۆلیس بەهۆی ئەزمونی زۆر و خولی پسپۆڕییەوە، شارەزایی تەواویان لە کۆکردنەوەی بەڵگەکان هەیە و هەوڵدەدەن لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنیکییەوە ئەو بەربەستانە تێپەڕێنن.
وتەکانی ئەم بەرپرسەی پۆلیس لەمیانی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیانی سەر بە رادیۆی دەنگ هات، کە تایبەت بو بە پرسی تاوان لەگەرمیان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرگرتن بە زیادبونی تاوان.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-