رادیۆی دەنگ
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەستبەسەرگرتنیان رەتدەکاتتەوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە لە حاڵەتی ئەنجامدانی سەرپێچی وەك هەمیشە سزادەدرێن.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە لیژنەی ئەمنیمان هەیەو لیژنەكەش تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هیچ هەڵمەتێكیش نیە بۆ ئەو مەبەستە.
دەشڵێت: بەڵام لە حاڵەتی ئەنجامدانی سەرپێچی سزادەدرێن وەك هەمیشە.
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە ساڵانەیان نییە و تابلۆیان بۆ نەکراوە لەلایەن هاتوچۆوە. ئەمانە لە خواروی عێراقەوە داخلی هەرێمی کوردستان بون و پێکدێن لە جۆرەکانی: ساغ، بڕاوە و موس "سەقف بڕاوە". ساغەکانیان بەوهۆیەی مۆدێلیان کۆنە، ژمارە و ساڵانەیان پێنادرێت، بڕاوە و سەقف بڕاوەکانیش بەهۆی ئەوەی بەپێی یاسا رێگەپێدراو نین، ئەوانیش ژمارە و ساڵانەیان پێنادرێت.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی لەمجۆرانە لە هەرێمدا هەن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-