رادیۆی دەنگ
دوای دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنان لە گەرمیان، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێانی گەرمیان دەڵێت: بۆ ئەوەیە لایەنە حکومییەکان ئاگاداری یەکتربن و رۆتیناتی ئیداریی کەم بکرێتەوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆردی وەبەرهێنان لە ساڵی ۲۰۲۳ پێکهێنراوە لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان، ئێستا بۆ جارێکی دیکە بەکارخراوەتەوە و ئەکتیڤ کراوەتەوە.
وتیشی: ئەم بۆردە تایبەتە بە کاری پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنورەکە، زۆرکات بۆشاییەک دروستدەبێت لە نێوان بەڕێوبەرایەتییەکان و وەبەرهێناندا، نوسراوێک دوادەکەوێت یان گرفتێک رودەدا، ئەم بۆردە بۆ ئەوە دروستکراوە کارەکان خێراتر و بە باشی بڕوات.
دەشڵێت: ئەم بۆردە هەفتانە کۆدەبێتەوە و هەر بڕیارێک بدرێت بە کۆ دەدرێت، بۆ ئەوەی هەر گرفتێک روبدات تەنها لایەنێک تۆمەتبار نەکرێت.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، جگە لە بۆردەکە لیژنەیەکی دیکە دروست بوە کە کاری چاودێرییکردنی پرۆژەکان و خزمەتگوزارییەکانی نێو پرۆژەکانە، لیژنەکەش تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، بۆ ئەوەی هەر بڕیارێک بدرێت، بەئاگاداری هەمو لایەک بێت".
وتیشی: ئەم لیژنەیە پێداچونەوە بە تەواوی کارەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکات، بۆ ئەوەی ئەگەر گرفتێکیان هەبێت بەخێرایی چارەسەر بکرێت.
رۆژی ۱٦ـی ئەم مانگە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە کە لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە بەدواداچون بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی وەبەرهێنان دەکرێت و دواتر بڕیار لە چارەسەرکردنیان دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-