رادیۆی دەنگ
بەهۆی بڕیارەکانی حکومەتی عێراقەوە، عەلوەی سەوزە و میوەی کەلار بە رادەیەکی زۆر کارەکانی سست بوە، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت: تەنها ٦ کەرت لە ئێستادا کاریان تێدا دەکرێت و ئەوانی تر داخراون.
شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لە کۆی ١١٦ کەرت "قاطع" لە عەلوەی کەلار کە خاوەندارێتییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٥٠ کاسبکار، ئێستا تەنها ٦ دانەیان کار دەکات و ئەوانی دیکە داخراون، ئەگەر دۆخەکەش بەمشێوەیە بێت ئەوە خراپتر دەبێت.
وتیشی: هۆکارەکەشی ئەوەیە حکومەتی عێراقی رێگە نادات هیچ بارێکی سەوزە و میوە لە هەرێمەوە بڕوات بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق.
پێشتر حکومەتی هەرێم و ناوەند رێککەوتبون کە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵ لە هەرێم، نوسراوی پشتگیریی لەو بارانە بکەن کە بەرهەمی ناوخۆن بۆ ئەوەی بەبێ کێشە لە هەرێمەوە ببرێنە ناوەڕاست و خواروی عێراق، بەڵام دواتر حکومەتی عێراقی ئاستەنگیی بۆ ئەم کارە دروستکرد بە بیانوی ئەوەی بارەکان لە بنەڕەتەوە ئێرانین و بەناوی خۆماڵییەوە دەکرێن.
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، دوای دروستکردنی ئەم ئاستەنگییە، ئێستا رۆژانە دەتوانن تەنها پشتگیریی بۆ ٥ تاوەکو ٦ بار بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-