رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری كاره‌باى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانەوە رۆژانه ته‌نها ده‌توانن 4 كاتژمێر كاره‌با بده‌ن به ماڵان، جەختیشدەکاتەوە رون نییە كه‌ى ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتی كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: رۆژانه ته‌نها ده‌توانین 4 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ین چ له سه‌نته‌رى شاره‌كان چ له گونده‌كان.
وتیشى: بەهۆی دابەزینی بەرهەمەوە، ئێستا رۆژانە 50 بۆ 55 مێگاوات کارەبامان پێدەگات و رێژه‌كه‌ش كه‌م و زیاد ده‌كات.
ده‌شڵێت: له ئێستادا هیچ بڕه كاره‌بایه‌ك نادرێته خواروى عێراق، كارگه گه‌وره‌كانیش به نیوه‌ى كاره‌كانیان راگرتوه، ئەمەش لەپێناو دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: نازانین دۆخه‌كه‌ى تاكه‌ى به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، بەوپێیەی دۆخەکە گشتگیرە و تایبەت نییە بە ناوچەی ئێمەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-