دەنگ نێت
ئێواره‌ى دوێنێ له ساڵح ئاغا تایەی ئۆتۆمبێل بەپیشەوەرێکدا تەقیەوە و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستانیش ده‌ڵێت: بۆ 5 مانگى ئه‌مساڵ 6 كرێكار لەکاتی کارکردن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، رایگه‌یاند: لەگوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتو، هاوڵاتیەک بەناوی (ئیسماعیل ئەنوەر مەحمود) لەدایکبوی 1995 دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار، لە دوکانەکەی خۆیدا کە فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی تیادا دەکات، لەکاتێکدا ویستویەتی هەوا بکاتە تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد) تایەکەی پێداتەقیوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئەم روداوە دەبێتە شەشەم روداوی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە گەرمیان لەمساڵدا.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى 5 مانگى ئه‌مساڵدا 6 كرێكارمان گیانیان له‌ده‌ستداوه ئەمەش به‌پێى ئه‌و داتایهى كه له‌لامان تۆماركراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان