دەنگ نێت
دوای راپۆرتێکی رادیۆی دەنگ، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڕیاردەدات کارەکانی لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی مناڵبون هەڵپەسێرێت، ئەمەش بە وتەی خۆی "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و رەچاوکردنی سکاڵا و گازندەی هاووڵاتیانە".
بەپێی نوسراوێک کە پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، ئاماژە بە هەڵپەساردنی لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی مناڵبون لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەدەدات.
لە نوسراوەکەدا هاتوە: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و رەچاوکردنی سکاڵا و گازندەی هاووڵاتیان لە جیاوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی مناڵبوون لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کاری لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی ژنان و مناڵبوون لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ ئاسانکاری و هاوکاری ژنانی دووگیان".
دەشڵێت: هەڵپەساردنەکە تاکو گەیشتنی رێنمایی نوێیە بۆ کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی.
هەفتەی رابردو رادیۆی دەنگ راپۆرتێکی لەبارەی نەشتەرگەریی مناڵبون لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدابو ئهنجامدانى نهشتهرگهرى مناڵبون لهنێو نهخۆشخانه حکومییەکان به لیژنهیه، بهڵام له نهخۆشخانه ئههلیهكان ئهو لیژنهیه كارى پێناكرێت.
دەقی نوسراوەکەی تەندروستی گەرمیان

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر بەشەڕهاتنی ٤ کەس لە نۆرەی بەنزین پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
زۆرترین بینراوەکان