دەنگ نێت
پرۆژه‌ی راكێشانی كاره‌با بۆ 5 گوندی گه‌رمیان زیاتر له نیوه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بوه و راگیراوه، وته‌بێژی كاره‌بای گه‌رمیانش هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بونی پاره‌ی نه‌ختینه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به گوژمه‌ی نزیكه‌ی ٥٦۰ ملیۆن دینار، له هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی: دەنگەوەرە، بوەکە، قەبری مەلا، کەنی زەردی باشکی و قه‌ڵبه‌زه كه سه‌ر به‌ناحیه‌ی رزگارین، ده‌ستكرا به كاركردن له پرۆژه‌ی راكێشانی كاره‌با بۆیان، به‌ڵام نزیكه‌ی سەدا شەستی کارەکانی ئەو پرۆژەیە تەواو بوە و دواتر راگیراوە.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکاری راگیرانی پرۆژەکە کەمی پارەی نەختینەیە لەبانکدا، ئەو کۆمپانیا بای ٤۰۰ ملیۆن ئیشیکردوە، تائێستا نزیکەی ۷٥ ملیۆن دیناری بۆ خەرج کراوە.
وتیشی: هەربۆیە کۆمپانیاکەش کارەکەی راگرتوە، ئەڵێت تا پارەم بۆ خەرج نەکرێت ناتوانم ئیش بکەم.
نەبونی پارەی نەختینە، بوەتە هۆکاری ئەوەی زۆر پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی لە سنورەکەدا پەکی بکەوێت، لەکاتێکدا هیچ ئاسۆیەکیش بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە ئارادا نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر بەشەڕهاتنی ٤ کەس لە نۆرەی بەنزین پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
زۆرترین بینراوەکان