
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ، تواناى وه‌رگرتنى نزیكه‌ى 50 هه‌زار تۆن گه‌نمان هه‌یه له پهنكهرهكان، ئه‌گه‌رچى به‌هۆى نه‌بونى فه‌رمانبه‌ره‌وه تاوه‌كو ئێستا سایلۆكه نه‌كراوه‌ته‌وه.
كاروان ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى ئه‌مساڵ كه تواناى وه‌رگرتنى نزیكه‌ى 50 هه‌زار تۆن گه‌نمان هه‌یه له پهنهكهرهكان كه له ساڵى 2017 دروست كراوه له‌گه‌ڵ 3 مه‌خزه‌نى داخراو.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: وه‌ك سایلۆ خۆى ناتوانن گه‌نمى تێبكه‌ین، چونكه فه‌رمانبه‌رمان نیه و داوامان كردوه بۆ مان دابین بكه‌ن، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا بۆمان دابین نه‌كراوه ئه‌گه‌رچى لیژنهشى بۆ پێكهێنراوه بۆ ماوه‌ى ساڵێكه.
وتیشى: سایلۆى گه‌رمیان له روى هونەرییەوه ئاماده‌یه و هیچ گرفتێكى نیه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رى نیه، له كاتێكدا تواناى وه‌رگرتنى 80 هه‌زار تۆن گه‌نمان هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵعەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەستگیرکران
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گه‌رمیان داوای قەرەبو دەکات بۆ وشكه‌ساڵیی
-
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
زۆرترین بینراوەکان