دەنگ نێت
بە فەرمانێک کە لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچوە، ئەنجامدانی پرۆژەی نوێی نیشتەجێبون راگیرا.
بەپێی نوسراوی فەرمیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (١٥٩٢) کە لە رێکەوتی (٢٦/ ٤/ ٢٠٢٣) بە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە، بڕیار لە راوەستاندنی دروستکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبون دراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتوە: "لەسەر فەرمانی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا بە:
١. راگرتنی پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەی نوێی نیشتەجێبون لە هەرێمی کوردستان.
٢. بۆ ئەم مەبەستە گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە داڕشتنی پلان و بەرنامەی نوێ بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبون و بە رەچاوکردنی ماستەرپلان و فراوانکردنی شار لەسەر بنەمای زانستی".
پێشتریش بۆ ماوەی زیاتر ٤ ساڵ و لە سەردەمی کابینەی نێچیرڤان بارزانی، مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی نیشتەجێبون راگیرابون و دواتر مۆڵەتپێدانەکە دەستیپێکردەوە و سەرەتاش بۆ پرۆژەی چین و توێژەکان بون.
دەقی نوسراوەکەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان