دەنگ نێت
پەروەردەی گەرمیان بێ ئاگابونی خۆی رادەگەیەنێت لە بارەی دروستکردنی ١٦ قوتابخانە لە شارە جیاوازەکان و دەشڵێت: لەگەڵ وەزارەتی پەروردە گفتوگۆ دەکەین و نابێت ئیدارەی گەرمیان بێبەش بکرێت.
رۆژی ۲۹/١٠/٢٠٢٢، وەزارەتی پەروەردەى حكومهتى ههرێم، بڵاویکردەوە کە ٩ قوتابخانە و باخچهى ساوایانیان دروست کردوە و بهردى بناغهى ٧ـی دیکەیان داناوە، بەڵام هیچ لەو بینایانە بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان تەرخان نەکراوە.
لەمبارەیەشەوە، بەڕێوبەری گشتی پەروردەی گەرمیان، م. دارا ئەحمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئاگاداری ئەوە نین کە قوتابخانەی نوێ دروست دەکرێت.
باسی لەوەشکرد؛ لەوبارەیەوە پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە دەکەین کە بزانین ئەرکی دروستکردنی ئەو بینایانە لەسەر کێیە، پاشان بەچی ئالیەتێک دابەشکراوە و داوای بەشی خۆمان دەکەین.
گرفتی کەمی بینای قوتابخانە لە گەرمیان بەجۆرێکە هەر لەدەستپێکی خوێندنی ئەمساڵەوە خوێندنگاکانی سنوری گەرمیان روبەرووی زیادبونی سێ دەوامی بونەوە کە ژمارەکە زیادیکردوە بۆ ١٧ قوتابخانە، هاوکات پێویستیشە کە ٥٠ قوتابخانەی نوێ دروست بکرێن و بەشێکی زۆریشیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
هاوکات بەپێی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، ٧٠ بینای قوتابخانەی سنورەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و هەندێک لەوانە مەترسی روخانیان لەسەرە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان