ده‌نگ نێت
ده‌رزى تایبه‌ت به گه‌ستنى سه‌گ له نێو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار دا نه‌ماوه، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش ده‌ڵێت: "چه‌ند جارێك داوامان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دابین نه‌كراوه بۆمان".
رزگار له‌تیف، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ده‌رزى دژه ژه‌هرى مار و دوپشكمان هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه، هاوكات ده‌رزى ATSیشمان هه‌یه كه تایبه‌ت به بڕینى به‌شێكى له‌ش به ئامێرێكى پیس بو، به‌ڵام ده‌رزى ئهنتى رهبس كه تایبه‌ته به گه‌ستنى سه‌گ ئه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگه نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: چه‌ند جارێك داواشمان كردوه تاوه‌كو ئێستا بۆمان دابین نه‌كراوه، ئه‌و دهرزیشه له سلێمانیه‌وه دێت بۆمان، ئه‌وانیش له به‌غداده‌وه دێت، هۆكاره‌كه‌شى نازانین چیه كه نیه.
هاوكات ته‌ندروستى گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كردوه به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندورستی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان كۆبونه‌ته‌وه و له‌باره‌ى نه‌بونى ده‌رزی دژه نه‌خۆشی هارى سه‌گ گفتوگۆیان كردوه كه به‌وته‌ى خۆیان له‌هه‌مو عێراقدا ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه.
زۆرترین بینراوەکان