ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆی گرانبونى نرخی بەنزین و سوتەمەنیهوه شۆفێرانی گەرمیان خۆپیشاندانیان كرد، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانی سنوره‌كه چاوه‌ڕێ ده‌كات نرخی سوته‌مه‌نى به‌رزتر ببێته‌وه.
نرخی بەنزین بەشیوەیەکی گشتی و به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەرزبوەتەوە، به‌شێوه‌یه‌ك به‌نزینی جۆری نۆرماڵ كه هه‌رزانترین جۆریانه، چوه‌ته سه‌روى هه‌زار دینار بۆ یه‌ك لیتر.
به وتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، زیادبونى نرخی سوته‌مه‌نى په‌یوه‌سته به به‌رزبونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان دا.
بەڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نەوت و کانزاکانی گەرمیان، یادگار فەتاح، به رادیۆی ده‌نگى وت: لەگەڵ گرانبونی نرخی نەوت له بازاڕه‌كانى جیهان دا، چاوەڕێ دەکرێت نرخی بەنزینیش له‌لای خۆمان گرانتر بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەنزین لە ناوچەکانی خواروی عێراق بە 450 دینار دەفرۆشرێت، به‌وهۆیه‌ى حكومه‌ت پاڵپشتی نرخه‌كه‌ى ده‌كات و به نرخێكى كه‌متر وه‌ك ئه‌وه‌ى له بازاڕدا هه‌یه به شۆفێرانى ده‌فرۆشێت.
زیادبونى ئه‌م نرخه‌ى سوته‌مه‌نى و به‌تایبه‌ت به‌نزین، له زۆر شوێندا كاردانه‌وه‌ى شۆفێرانى لێكهوتهوه، له نێویشی دا له كه‌لار، كه رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردو شۆفێران دژ به گرانبونى نرخی بانزین خۆپیشاندانیان كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانییان بڕی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان