رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، چوارده‌هه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: "كێشه و گرفته‌كانى مه‌رزی په‌روێزخان".
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
راپۆرتى ژماره 14ى چاودێریی مانگانه‌ى یه‌كه‌كه، تایبه‌ته به كێشه و گرفته‌كانى مه‌رزی په‌روێزخان، هه‌ر له باسكردنى كه‌موكورتیه‌كانى مه‌رزه‌كه، هه‌تا كێشه‌ى لایه‌نى ئیداریی و سه‌رپه‌شتیاریی و له‌وێشه‌وه بۆ پرسی هێنانى باری یاساغ و رێگه‌پێنه‌دراو و بازرگانى ناشه‌رعی.
له راپۆرته‌كه‌دا به وردی و له‌سه‌ر زاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و چاودێره‌كانه‌وه، قه‌باره‌ى كێشه‌كانى مه‌رزه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خراوه‌ته‌ڕو.
له كۆتاییشدا ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كان و باشكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان.
كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان