رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بە بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی ٢٤ دەرمانخانە لە قەزای کەلار داخران بەهۆی نەبونی پزیشکی دەرمانساز لە نێویاندا، تەندروستی گەرمیان دەڵێت: پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.
ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە سنوری گەرمیان ٢٤ دەرمانخانە داخراون بەهۆی نەبونی پزیشکی دەرمانساز لە نێو دەرمانخانەکاندا، دواتر چەند دانەیەکیان مۆڵەتیان وەرگرت و کرانەوە.
دەشڵێت: پرۆسەکە بەردەوامی هەیە بەپێی لیژنەیەک کە سەردان و بەدواداچونیان هەیە بۆ دەرمانخانەکان بەپێی راپۆرتی ئەوان بڕیار دەدرێت.
وتیشی: ئەم هەڵمەتە نۆرینگەکان ناگرێتەوە بەڵکو هەمو دەرمانخانەکان دەگرێتەوە، ئەوانەشی کە لەنێو گەڕەکەکاندا.
لەبارەی ئەوەی داخستی دەرمانخانەکان تاچەند کاریگەری هەیە لەسەر گرانبونی نرخی دەرمان، ناوبراو هێمای بۆ ئەوەکرد: ئێمە ناتوانین بڕیاری ئەوەبدەیم دەرمان گران دەبێت یان نا، پێویستە چاوەرێی کات بکەین بازار بڕیار دەدات کە نرخ چی لێ بەسەردێت و لە ئێستادا هیچ شتێک لە ئارادا نیە.
دەربارەی بونی پزیشی دەرمانسازی پێویستەوە لە سنورەکە کە تا چەند ژمارەیان بەپێی پێویستییە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جەختی لەوەکردەوە: لە سنوری گەرمیان ٩ پزیشکی دەرمانسازی میلاکمان هەیە، هاوکات سەروی ١٠٠ دەرمانسازی دیکەمان هەیە کە خۆبەخشن و دانەمەزراون، ئەم رێژەیەش ئەگەر دابمەزرێن بەس نییە بۆ ناوچەیەکی وەک گەرمیان کە خۆی لە ٣ قەزا و کۆمەڵێک ناحیەدا دەبینێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی قەزای کەلار: هەر کەسێک شوێنی مێز و عەرەبانە بدات بەکرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان