رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان جەخت لەوەدەکاتەوە، بەهۆی هاتنی گەشتیارەوە بۆ سنورەکە، ئۆتێل و مۆتێلەکان بوژاونەتەوە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ٥ ئوتێل و موتێل و ئوتێلی میللی لە قەزای کەلار بونیان هەیە.
دەشڵێت: بەپێی لیژنەکانمان کە سەردان دەکەن، هاتنی گەشتیار بۆ ناوچەکە روی لە زیادبون کردوە، ئەمەش وایکردوە رێژەی مانەوە لە ئوتێلەکاندا زیاتر بێت.
وتیشی: لە چاو پێشتردا دۆخی ئوتێلەکان بوژاونەتەوە و رۆژانە گەشتیار تێیدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا کەسێک نەهاتوە بڵێت ئوتێل بەردەست نییە و خزمەتگوزارییەکانیان خراپن.
جەختیشیکردەوە کە لیژنەکانیان بەدواداچون دەکەن بۆ سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان لەنێویشیدا ئۆتێل و مۆتێلەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان