رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، دوازده‌هه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به "كێشه و گرفته‌كانى كانه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر روباری سیروان".
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
له نوێترین راپۆرتى دا، یه‌كه‌كه به‌دواداچونى كردوه بۆ كێشه‌ى كانه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر روباری سیروان كه به "كارگه‌كانى غه‌ساله" له‌ناو هاوڵاتیان دا ناسراون، ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى مه‌ده‌نی بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى ئه‌و كارگانه كه به تێكدانى رێڕه‌و و سروشت و ژینگه‌ى روباری سیروان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
له راپۆرته‌كه‌دا له‌سه‌ر زاری: چالاكوان، پسپۆڕان، خاوه‌نكاره‌كان و ده‌زگا حكومیه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌دواداچون بۆ ئه‌م كێشه‌یه كراوه و هاوكات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه حكومه‌ت له‌مڕوه‌وه ناویه‌تى، ئه‌مه جگه له خستنه‌ڕوى ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان كاریان له‌سه‌ر بكات.
كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى تر‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كلیك بكه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان