رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى په‌روه‌رده له سنورى گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، راپۆرته‌كه‌ش تایبه‌ته به 3 بابه‌ت كه پێشتر راپۆرتى له‌باره‌وه بڵاوكردونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، له دو ساڵی رابردودا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
له پرۆژه‌ى نوێی یهكهكهدا، مانگانه هه‌رجاره و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به ناوچه‌كه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاته‌ڕو. هاوكات 4 راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندن له هه‌ردو بوارى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ئاماده‌ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه له راپۆرته‌كانی رابردودا باس كراوه و راده‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون یان پاشه‌كشه له‌و بوارانه‌دا پیشان ده‌دات.
دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌كه له بوارى په‌روه‌رده به‌دواداچونى بۆ 3 بابه‌ت كردوه كه پێشتر هه‌ر یه‌كه‌یان راپۆرتى له‌باره‌وه ئاماده‌كردون، ئه‌وانیش بریتین له: (كێشه‌ى بیناى قوتابخانه و خوێندنگاكان، گرفتى مامۆستاى میلاك له سنورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، رۆڵى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن)
له‌م لینكه‌ى لای خواره‌وه راپۆرته‌كه ده‌خوێننه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان