
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، شه‌شه‌م راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌نگاوه‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا (كۆڤید-19)، یه‌كه‌كه زنجیره‌یه‌ك له راپۆرته مانگانهكانى ته‌رخان ده‌كات به پرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یران و كێشه گه‌وره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و ئه‌م پهتایهشی به نمونه‌یه‌ك هێناوه‌ته‌وه له شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان دا.
له یه‌كه‌م به‌شى ئه‌م زنجیره راپۆرتانهشدا، باس له‌و به‌رنامه و پلان و كارانه كراوه كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا دا گرتویه‌تیه به‌ر و له‌و روه‌شه‌وه به‌دواداچونى وردى كردوه.
له خواره‌وه كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى تر‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كلیك بكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گه‌رمیان تا دێت فراونتر ده‌بێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانه‌ى كارتى نیشتیمانیان نییە ده‌توانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكه‌ن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
زۆرترین بینراوەکان