رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پێنجه‌م راپۆرتى مانگانه‌ى وه‌رزی نوێی چالاكیه‌كانى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: (كه‌رتى سوته‌مه‌نى له‌گه‌رمیان).
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
راپۆرتی پێنجه‌مى یه‌كه‌كه به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ى كردوه له‌باره‌ى كه‌رتى سوته‌مه‌نى له‌گه‌رمیان و دیارترین ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یانه و مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌رته و كێشه‌كانى له‌گه‌رمیان باسی لێوه‌كراوه.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا كه له دوتوێی 25 لاپه‌ڕه‌دایه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره جیاوازه‌كانى ئه‌م بواره قسه‌یان كردوه له‌باره‌ى ئه‌م كه‌رته‌وه به جۆره جیاوازه‌كانى سوته‌مه‌نییه‌وه.
له خواره‌وه كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى تر‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كلیك بكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
زۆرترین بینراوەکان