رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى په‌روه‌رده له سنورى گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، راپۆرته‌كه‌ش تایبه‌ته به پرسی توندوتیژی له ناوه‌نده‌كانى خوبَندن دا له گه‌رمیان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، له دو ساڵی رابردودا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
له پرۆژه‌ى نوێی یهكهكهدا، مانگانه هه‌رجاره و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به ناوچه‌كه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاته‌ڕو. هاوكات هه‌ر 3 مانگ جارێك، راپۆرتێكى هه‌ڵسه‌نگاندن بڵاوده‌كاته‌وه له‌باره‌ى یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه‌له راپۆرته‌كانی رابردودا باس كراوه و راده‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون یان پاشه‌كشه له‌و بواره‌دا ده‌خاته‌ڕو.
یه‌كه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌كه له بوارى په‌روه‌رده دایه و بهدیارییكراوى به‌دواداچونى بۆ پرسی توندوتیژی كردوه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن دا و له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه تاچه‌ند ئه‌م حاڵه‌ت/دیارده‌یه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن دا پاشه‌كشه‌ى كردوه.
له‌م لینكه‌ى لای خواره‌وه راپۆرتى یه‌كه‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له بواره‌كانى په‌روه‌ده و ته‌ندروستى ده‌خوێننه‌وه، كه تایبه‌ته به پرسی توندوتیژی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان