
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سێیه‌مین راپۆرتى وه‌رزی نوێی چالاكیه‌كانى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به حكومه‌تى "بنكه فراوان" له نێوان لایه‌نه‌كانى: (یه‌كێتى نیشتمانى، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتوى ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له گه‌رمیان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، له دو ساڵی رابردودا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
له پرۆژه‌ى نوێی یهكهكهدا، مانگانه هه‌رجاره و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به ناوچه‌كه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاته‌ڕو.
له‌م روه‌شه‌وه دو راپۆرتى خۆی له دو مانگى رابردو بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ت بو به "كه‌رتى گه‌شتوگوزار" و "كێشه‌ى بیناى حكومی له‌گه‌رمیان"، ئێستاش راپۆرتى سێیه‌مى خۆی بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناونیشانى: حكومه‌تى "بنكه فراوان" له گه‌رمیان، ئاسته‌نگ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان.
له راپۆرته‌كه‌دا و له دوتوێی 25 لاپه‌ڕه‌دا، به‌دواداچونى ورد كراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى بنكه فراوان له‌نێوان ئه‌و چوار لایه‌نه‌دا له‌گه‌رمیان له 4 ساڵی رابردودا تاچه‌ند سه‌ركه‌وتو بوه و دیوه سه‌ركه‌وتو و سهرنهكهوتوهكانى ئه‌و هه‌نگاوه چین؟
هه‌روه‌ك به پشت به‌ستن به راپرسیه‌ك له‌نێو هاوڵاتیان، كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه رون كردوه‌ته‌وه.
کلیک لەم فایلەی لایخوارەوە بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى حكومه‌تى "بتكه فراوان" له گه‌رمیان، ئاسته‌نگ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان