
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، دوه‌مین راپۆرتى وه‌رزی نوێی چالاكیه‌كانى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به كێشه‌ى بینا حكومیه‌كان له‌گه‌رمیان و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و كه‌رتى گشتیه‌وه به‌جێی ده‌هێڵێت.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، له دو ساڵی رابردودا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
له پرۆژه‌ى نوێی یهكهكهدا، مانگانه هه‌رجاره و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به ناوچه‌كه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاته‌ڕو.
له‌م روه‌شه‌وه یه‌كه‌م راپۆرتى خۆی مانگى رابردو بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ت بو به كه‌رتى گه‌شتوگوزار، ئێستاش راپۆرتى دوه‌مى خۆی بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناونیشانى: "كێشه‌ى بینای حكومی له‌گه‌رمیان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان".
له راپۆرته‌كه‌دا و له دوتوێی 23 لاپه‌ڕه‌دا، به‌دواداچونى ورد كراوه سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى كێشه‌ى بینا حكومیه‌كان، چ له روى ژماره و چه‌ندایه‌تیه‌وه، چ له روى چۆنایه‌تى و كوالێتى و شیاوی بیناكانه‌وه، هه‌روه‌ك باس لهوهشكراوه بیناكان چۆن ئاسته‌نگیان بۆ كارى فه‌رمانگه‌كان دروستكردوه و دواتریش چ كاریگه‌رییه‌كیان به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه به‌جێهێشتوه.
کلیک لەم فایلەی لایخوارەوە بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى كێشه‌ى بینای حكومی له‌گه‌رمیان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان