فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە: یەکتربڕی زینانە- قادرکەرەم دانەخراوە
هەواڵ
06:20PM - 2026-11-27 , بینین : 124


رادیۆی دەنگ

دوای ئەوەی راگەیەنرا کە یەکتربڕی زینانە- قادرکەرەم داخراوە، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە دەڵێت: رێگاکە دانەخراوە چونکە هاتوچۆی گوندەکانی لەسەرە.

ئێوارەی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە لە سۆشیاڵمیدیا کە لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە یەکتربڕی زینانە- قادرکەرەم داخراوە و ساتری خۆڵ هەڵدراوە.

لەوبارەیەوە فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بەبیانوی قەدەغەبونی لێدوانەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو یەکتربڕە دانەخراوە، بەڵکو ژمارەیەک رێگای لاوەکی سەر رێگاکە کە بەرێگای قاچاخ ناسراوبون بەساتر داخراون.

وتیشی: هیچ هێزێکی عێراق نەهاتوە، ئەوەشی کە دایخستوە تەنها ئەو هێزەیە هاوبەشەیە کە لەنێوان عێراق و هەرێمدان پێکهاتون لە پێشمەرگەو سوپای عێراق.

دەشڵێت: رێگاکە داناخرێت، چونکە ئەو رێگایە هاتوچۆی چەندین گوندی لەسەرە.

↑