رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دانانی ئامێرێک بۆ ئاگادارکردنەوە لە تیشکە ئاوێنییەکان رادەگەیەنێت، دەشڵێت: سودێکی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکەمان.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئامێری 'راتمیتەر' یان (Multi-Function Digital Ratemeter) هەڵدەستێت بە پێوانەی تیشکی ئاوێنی لە ناوچەکەدا، لە کاتی بونی گرتە یاخود هەر دزەیەکی ئاوێنی و بڵاوبونەوەی تیشکی ئاوێنی، ئاگادارمان دەکاتەوە.
وتیشی: بڵاوبونەوەی تیشکی ئەتۆمی کاریگەریی زۆر و بەرچاوی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی هۆکار دەبێت بۆ دروستبونی شێرپەنجه.
دەشڵێت: بونی ئەم ئامێرە زۆر گرنگە بۆ دیارییکردنی ئەو تیشکە مەترسییدارە لەکاتی بڵاوبونەوەیدا، بەشێوەیەک لەپاڵ چاودێرییکردنی کوالێتی هەوا، ئێمە دەتوانین ئیتر چاودێریی ئاستی تیشکی ئاوێنی بکەین، بەتایبەتی کە ئامێرەکە داتای تەواومان دەداتێ بە درێژایی رۆژ.
گرنگی دانانی ئامێرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە هاوسنورە بە ئێرانەوە کە ئەو وڵاتە خاوەنی ژمارەیەک وێستگەی ئەتۆمییە و لەکاتی روبەڕوبونەوەی هەر هێرش و دزەکردنێکی تیشکیی، ناوچەکە روبەڕوی مەترسی پیسبون بە تیشکی ئەتۆمیی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-