رادیۆی دەنگ
لە سەرەتای ئەم مانگەوە کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەگەرمیان كەم بوەتەوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سنورەکەش دەڵێت: ٤٠ مێگاوات کارەبا کەمیکردوە.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی چاكسازییکردنی لەلایەن كۆمپانیای كۆرمۆرەوە لە چەمچەماڵ، بەرهەمی کارەبا لە هەمو هەرێمدا کەمبوەتەوە.
رونیشیکردەوە: چاکسازییەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا سەرەتای مانگی داهاتو دەخایەنێت و بەشە كارەبای گەرمیانیش لە ١٢٠ مێگاواتەوە كراوە بە ٨٠ مێگاوات.
وتیشی: بۆیە رۆژانە دەتوانین لەباشترین حاڵدا لەنێوان ١٤ بۆ ١٥ كاتژمێر كارەبا بدەین بە هاوبەشان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان