رادیۆی دەنگ
پرۆژەی هەژماری من ژمارەی تیمەکەی لەگەرمیان کەمدەکاتەوە لە ٩ کەسەوە بۆ ٣ کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە کە رۆژانە دەیان مامەڵەی پرۆژەکە دێتە لایان.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە ئەمڕۆوە تیمی هەژماری من لەگەرمیان، لەکۆی ٩ کارمەند، تەنها ٣ کارمەندیان هێڵراونەتەوە و ئەوانی دیکە بەخشراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، بەگشتی لە سنوری سلێمانی ژمارەی ئەندامانی تیمەکانی هەژماری من کەمکراونەتەوە، بەڵام ئەوەی گەرمیان زۆر بەرچاوە، چونکە هێشتا مامەڵەی زۆر ماوە جێبەجێ بکرێت.
وتیشی: ئەو مامەڵانە پێویستی بە کارمەندە، چونکە رۆژانە سەروی ٢٠٠ مامەڵە دێتە لای تیمەکە و بەو ژمارە کەمەوە لە کارمەند، ناتوانرێت کارەکان بەباشی ئەنجام بدرێن.
بەوتەی سەرچاوەکە، هێشتا فەرمانبەر و خاوەنپێداویستی تایبەت و خانەنشینی زۆر ماون کە کارتی هەژماری منیان بۆ دەرنەکراوە، بەشێوەیەک تازە بە تازە کارمەندانی ئاسایش دەستیان بە مامەڵەی دەرکردنی کارت کردوە.
بڕوای خۆیشی پیشاندا کە کەمکردنەوەی کارمەند گرفت دروستبکات و کارەکان سست بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-