رادیۆی دەنگ
"ئەگەر پرۆژە پیشەسازییەکان و ئەو کارگانەی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دروست کراون تەواو ببن، ئەوە ٥ هەزار هەلی کار بۆ گەنجان دروست دەبن"، ئەمەش بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی پارەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ۳۰ کارگە مۆڵەتیان پێدراوە، لەئێستادا بەشێکیان لەرێکاریی مۆڵەتپێدانن و بەشێکیان لەقۆناغی جێبەجێکردندان.
وتیشی: بەتەواوبونی ئەو پرۆژانە، نزیکەی ٥ هەزار هەلی کار بۆ گەنجان لە سنورەکەدا دەستەبەر دەکات.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان؛ هەماهەنگیان کردوە لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی لە هەلی کاری کارگەکاندا ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە دانیشتوی گەرمیانن، دواتر بۆ ناوچەکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان