رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو دوکانی گەنم فرۆشەکانی نێو بازاڕی قەزای کەلار لاببرێت و خاوەن دوکانەکانیش قەرەبو بکرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، سەرچاوەیەک لە شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: کێشەی تێدایە.
بڕیاربو دوکانی گەنم فرۆشەکانی کەلار بڕوخێنرێت، لەبری ئەوەش لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار دوکان بۆ ئەو پیشەوەرانە دروست بکرێت کە تیایدان، کەچی دوای زیاتر لە ساڵێک، هێشتا ئەو کارە نەکراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، هۆکاری دواکەوتنی لابردنی دوکانی گەنم فرۆشەکان ئەوەیە کێشەی تێدایە، ئەمەش بەپێی بەدواداچونی لیژنەیەک لە شارەوانی.
دەشڵێت: بەپێت ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، هەر خاوەن دوکانێک بەقەرەبو دوکانێکی بدرێتێ، هاوکات هەر دو کرێچیش دوکانێکیان بدرێتێ، خۆی ئەو دوکانانە ٢٦٢ دوکانن کەچی لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ تەنها وەکو کرێچی نوسراون.
بەوتەی سەرچاوەکە، داوا لە ئیدارەی گەرمیان کراوە لیژنەیەکی باڵا دروست بکات بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە، بەشێوەیەک لیژنەکە لە بابەتەکە وردبێتەوە و چارەسەرێک بدۆزێتەوە، چونکە وەکخۆی وتی: "بابەتەکە بە شارەوانی کۆنترۆڵ نەکراوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-