رادیۆی دەنگ
نەبونی بودجە كارەكانی قۆناغی دوەمی پاڵاوگەی ئاوی باوەنوری راگرتوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش دەڵێت: داوامان لە وەزارەت كردوە كە هاوكارمان بن بۆ تەواوكردنی.
دوا دو ساڵ لە کارکردنی پچڕ پچڕ، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا قۆناغی یەكەمی پاڵاوگەی ئاوی ناحییەی باوەنورـی سەر بە کەلار، تەواوكرا و خرایە خزمەتی هاوڵاتیانەوە، بەڵام کارەکانی قۆناغی دوەمی پاڵاوگەكە ماوە کە قۆناغە گرنگەكەیەتی و كاری پاڵاوتنی ئاوەكە دەكات.
لەمبارەیەوە سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: قۆناغی دوەمی پاڵاوگەكە كارەكانی راگیراوە، ئەویش بەهۆی نەبونی بودجەوە.
وتیشی: ئێمە نوسراومان كردوە بۆ وەزارەتی شارەوانی، داوامانکردوە هاوكارمان بن و بتوانین پرۆژەکە تەواو بكەین و بە تەواوی بخرێتە خزمەتی دانیشتوانی ناحییەکەوە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوینەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-