رادیۆی دەنگ
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی، پێشبینی دەكات بارانی پەڵە بكەوێتە كۆتاییەكانی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتو، رێنمایی جوتیارانیش دەكات بۆ كاتی چاندنی دوغڵودان.
سیروان ساڵح، کە پەیجی كەشوهەوای گەرمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەڕێوەدەبات، لە نوسینێکدا دەڵێت: كاتی چاندنی 'وشكە وەردە' باشترە لەنیوەی دوەمی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، واتە لەنێوان ١٥ تا کۆتایی مانگ، هەرچی جۆرەكەی تریشە كە پێی دەوترێت 'تەڕەكاڵ'، لە سەرەتای مانگی داهاتو (مانگی ١١) بۆ ناوەڕاستی مانگەکە گونجاوە.
لە بارەی کاتی بارانی پەڵەشەوە، رونیدەکاتەوە: هەتاوەکو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە هیچ نیشانەیەک بۆ بارانی پەڵە نییە، بەڵام لەنێوان ٢٠ تا کۆتایی مانگ، نیشانەی دەرکەوتنی دو شەپۆلی باشی بارانبارین هەیە، کە بەوتەی خۆی تائێستا جێگیرنەبونە.
دەشڵێت: لەئەگەری تێکچونی ئەو شەپۆلانە یان لەئەگەری پەڵەنەدانی تەواو، ئەگەر زۆرە پەڵەی گشتگیر بکەوێتە هەفتەی یەکەمی سەرەتای مانگی داهاتو.
بەپێی بنەما کشتوکاڵییەکان، پەڵەدان لەگەرمیان، لەپاش ئەوە دێت کە رێژەی باران بارین تیایدا لە سەروی ٣٠ بۆ ٣٥ ملم بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-