رادیۆی دەنگ
بەشێکی زۆری خاوەنکارەکان کەمتر لەو پارەیەی بۆ کارکردنی کرێکار دیارییکراوە، موچە دەدەنە کريکارەکانیان، سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت: خاوەنکار خۆی نرخ دادەنێت بەبێ پابەندبونی یاسا.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، زۆرێک لە کۆمپانیا و شوێنکارەکان، موچەی مانگانەی کرێکارەکانیان کەمترە لە ٤٥٠ هەزار دینار، کە ئەم نرخە لەلایەن حکومەتەوە وەک هێڵی کەمترین نرخ بۆ کرێکاران دیارییکراوە.
لایخۆشییەوە، عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەو زانیارییە کردەوە و باسی لەوەکرد: بەپێی یاسای کار نابێت خاوەنکار لە یاسا دەربچێت و موچە دیاری بکات، بەڵام لە وڵاتی ئێمە خاوەنکار خاوەن بڕیارە و موچە دائەنێت و دیاری دەکات.
وتیشی: سەندیکا و بەڕێوبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کرێکاران، بەرپرسین لەم دۆسیە و نابێت رێگەبدەین خاوەنکار موچە دیاری بکات.
لەبارەی ئەوەی تا چەند ئیجرائات هەیە، ناوبراو هێمای بۆ ئەوەشکرد: ئێمە دەتوانین ئیجرائات بکەین، بەڵام تەنها لە کاتێکدا کە کرێکار سکاڵا بکات، بەڵام ئەگەر کرێکارێک خۆی بەوە رەزامەندبێت کە ئەو موچەی پێدەدرێت، ئەوە ئێمە ناتوانین بچینە ناو ئەو بابەتەوە و کێشە دروست بکەین بۆ کرێکارەکە.
جەختى لەوەشکردەوە: بە زۆرینەی کرێکارانمان وتوە کە بەپێی یاسا نابێت موچەیان لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر بێت، بەڵام زۆرینەیان خۆیان بەوە رازین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-