رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی گەرمیان دەڵێت: بەپێی ئەو رێنماییەی کە بۆمان هاتوە دەبێت هەمو ئەو هاوڵاتیانەی کە باجدەرن، پێویستە بایۆمەتریان هەبێت کە لە بانکی گەرمیان بۆیان دروست دەکرێت.
بابا عەلی محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: بەپێی ئەو رێنماییەی کە بۆمان هاتوە، هەمو ئە وهاوڵاتیانەی کە باجدەرن، دەبێت بایۆمەتریان هەبێت، چ ئەوانەی دۆسیەی تازەیان بۆ دەکرێتەوە چ ئەوانەشی کە دۆسیەی کۆنیان هەیە.
دەشڵێت: ئەوانەی کە سەردانی ئێمە دەکەن بەمەبەستی باجدان لە پیشە جیاوازەکان، لەگەڵ ئەوانەی کە زەویوزارییان هەیە و باج ئەدەن بە حکومەت، وەکو یەک پێویستیان بە بایۆمەترییە.
جەختی لەوەشکردەوە: پێویستە هاوڵاتیان کە بایۆمەتری و UPNـیان نییە، سەردانی بانکی گەرمیان بکەن بەمەبەستی دەرکردنی بایۆمەترییەکەیان پێش ئەوەی سەردانی ئێمە بکەن و مامەڵەیان بۆ رایی بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-