بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان: داهاتی پرۆژە گەشتیارییەکانی گەرمیان لە کفری خەرج دەکەین
هەواڵ
11:32AM - 2026-11-22 , بینین : 71


رادیۆی دەنگ 

بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان رایدەگەیەنێت کە لە ٪١٥ـی کۆی داهاتی پرۆژە گەشتیارییەکان بۆ بەڕێوبەرایەتیە، ئەو رێژە پارەیەش لە قەزای کفری خەرج دەکەین.

هێرش فەیزولڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کۆی داهاتی پرۆژە گەشتیارییەکانی سنوری گەرمیان لە ٪١٥ـی بۆ خۆمان دەگڕێتەوە و دەتوانین بەکاری بهێنین.

دەشڵێت: ئەو رێژە داهاتەی بۆمان دەگەڕێتەوە جا ١٥ ملیۆن بێت یان ١٨ بێت، لەئێستاد  لە قەزای کفری لەسەر بەنداوەکە پرۆژەیەکی بچوکی پێ ئەنجام دەدەین.

وتیشی: پرۆژەکە خێزانییەو لە سەوزای و کەپری گەشتیاری و کافێ پێک دێت.

↑