رادیۆی دەنگ
کارەبای گەرمیان رایدەگەیەنێت کە بەشە کارەبای گەرمیان لە ٪٤.٧ـە، کە نزیکەی ١٣٠ مێگاوات دەکات لە کاتێکدا بەپێی بەرهەمهێنان و وەرزەکان ئەو رێژەیە دەگۆڕێت.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشە کارەبای گەرمیان بەکۆی گشتی ٪٤.٧ـە، کە بەکۆی شتی ١٢٠ بۆ ١٣٠ مێگاوات دەکات.
دەشڵێت: ئەو رێژە کارەبایە بەپێی بڕی بەرهەمهێنان و وەرزەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەجۆرێک جاری وا هەبوە ٪٣.٨ کارەبامان پێدراوە کە دەکاتە ٩٠ مێگاوات، لە کاتێکدا خواستی ناوچەکە لە هاویندا دەگاتە ٢٠٠ مێگاوات.
لەبارەی ئەوەی لەسەر چ پێوەرێک بەشە
کارەبای گەرمیان دیاریکراوە، حازم کەریم، هێمای بۆ ئەوەشکرد: پێش پرۆژەی روناکی هەر ناوچەیەک و ٤٨ کاتژمێر کارەبای پێدرا بۆ ئەوەی بزانرێت چەن مێگاوات خەرج دەکات، گەرمیانیش وەک ناوچەکانی تری کوردستان ئەو بەشەی بۆ جێگیرا کرا لەسەر ئەو پێوەرە کە ٪٤.٧ە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان