رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی تەرمی ۲ کەس لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار دۆزرایەوە کە بە فیشەک گیانیان لەدەستدابو، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە لێکۆڵینەوە لەشوێنی روداوەکە کراوە و چاوەڕێی ئەنجامی پزیشکی دادین.
بەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار تەرمی دوکەس بەناوەکانی 'سامان سەردارـی تەمەن ۳٥ ساڵ' و 'محەمەدـی تەمەن عەلی ۲۹ ساڵ' لە دوکانێکدا لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار دۆزرایەوە.
بەپێی بەزانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دوکانەکە هی محەمەد بوە کە پیشەوەر "فیتەر" بوە و بەپێی وتەی شایەتحاڵان سامانیش هاوڕێی نزیکی بوە.
لەبارەی دواین زانیارییەکانەوە ئایا کوژراون یاخود هۆکاێکی دیکە، عەقید- سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرایەوە رۆشتینە شوێنی روداوەکە، دەرگاکە داخرابو، ناچار بوین دەرگاکە بشکێنین و رۆشتینە ژورەوە.
وتیشی: تەرمی هەردو کەسەکە کەوتبو لەزەویدا، ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوەبو، هاوکات دەمانچەیەکش لەشوێنی روداوەکە دۆزرایەوە.
دەشڵێت: وەکو ئەرکی بەڵگەوتاوان لێکۆڵینەوەمان لەشوێنەکە کردوە و دەمانچەکەشمان ناردوە بۆ پشکینین.
بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان؛ تەرمەکان نێردرانە پزیشکی دادی کەلار و دوای پشکنینیان رادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
وتیشی: ناتوانین لەئێستادا زیاتر بڵێین تاوەکو پشکنین و لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن، هەرکات تەواوبێت ئەوکات رایدەگەیەنین هۆکاری راستی روداوەکە چی بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-