رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری بەشی باخچەكانی شارەوانییەكانی گەرمیان، ئاشکرای دەکات رێژەی سەوزایی لە سنورەكە گەشتوەتە ٧٪، هۆكاریش دەخاتەڕو بۆ سستی زیادبونی ئەم رێژەیە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، لەساڵی ٢٠٢٤ـدا، رێژەی سەوزایی گەرمیان جگە لە شاری كەلار ٦.٥% بوە، لە ئێستاشدا رێژەکە بوەتە ٧٪، واتە لە ماوەی نزیكەی دو ساڵدا رێژەکە تەنها ٠.٥٪ واتا "نیو لە سەد" زیادیكردوە.
نیهاد وەلی، بەڕێوبەری بەشی باخچەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەكرد: پلانی ئەوەمان دانابو کە رێژەی سەوزایی هەتا نزیكەی ١٥٪ زیادبكەین، بەڵام بەوهۆیەی ناوچەکە رۆژ بە رۆژ لە فراوانبوندایە، وایکرد پرۆسەکە سست بێت و بە خاوی زیادبكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە گەرمیان بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان موچەیەک دەدەن بە مامۆستایان کە کەمترە لەوەی دیارییکراوە لە گرێبەستەکەیاندا
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان: لە ئێستادا سەرەکیترین هۆکار بۆ جیابونەوەی هاوسەران سۆشیاڵمیدیایە
-
-
هەواڵدیزانێکی نوێ بۆ کۆرنیشەکەی کەلار پێشکەشکرا
-
-
هەواڵگەسفرۆشەکانی کەلار نرخەکەیان بەرزکردەوە و چاودێریی بازرگانییش هاتە سەر هێڵ
-
-
وتاردواین هەناسە و گیانەڵای پەروەردە و خوێندنی باڵا
-
زۆرترین بینراوەکان