رادیۆی دەنگ
لەسەر کەیسی تەقەکردن و کوشتنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنوری گوندی خاڵەبەگ لەگەرمیان، ئەمڕۆ ١٠ کەس سزا دران.
دادگای تاوانەکانی کەرکوک- گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ کۆتا دانیشتنی لەسەر کەیسی کوشتنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە گوندی خاڵەبەگ لەگەرمیان ئەنجامدا، لە کۆتاییدا بڕیاریدا بە سزادانی ١٠ کەس لە راگیراوان، کە ٤ کەسیان بە لەسێدارەدان و ٦ کەسی تریان بە یەکی ١٥ ساڵ زیندانیی حوکمدران.
هاوکات ٤ راگیراوی تریش بەهۆی ساغنەبونەوەی تۆمەتەکە لەسەریان، ئازاد کران.
ئێوارەی رۆژی ۱۹ـی ۱۲ـی ۲۰۲٥ کە دەیکردە رۆژی هەینی، لەسەر رێگای گوندی 'خاڵە بەگ'ـی سەر بە قەزای رزگاریی، لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕێک رویدا و لەئاکامی هێرشی لایەک بۆ سەر لاکەی تر، ٤ کەس گیانیان لەدەستداو ٦ کەسی دیکەش برینداربون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە گەرمیان بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان موچەیەک دەدەن بە مامۆستایان کە کەمترە لەوەی دیارییکراوە لە گرێبەستەکەیاندا
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان: لە ئێستادا سەرەکیترین هۆکار بۆ جیابونەوەی هاوسەران سۆشیاڵمیدیایە
-
-
هەواڵدیزانێکی نوێ بۆ کۆرنیشەکەی کەلار پێشکەشکرا
-
-
هەواڵگەسفرۆشەکانی کەلار نرخەکەیان بەرزکردەوە و چاودێریی بازرگانییش هاتە سەر هێڵ
-
-
وتاردواین هەناسە و گیانەڵای پەروەردە و خوێندنی باڵا
-
زۆرترین بینراوەکان