رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی باخداریی گەرمیان ئاشکرای دەکات، بەرهەمی خورمای سنورەکە روی لە زیادبون کردوە و باخێكی دارخورمای نوێش دروستكراوە.
سیامەند عومەر، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا دۆخی باخداریی لە گەرمیان زۆرباشە لەڕوی بەرهەمی خورماوە، بەشێوەیەک پرۆسەی چاندن و بەرهەمهێنانی بەباشیی گەشەی کردوە و زۆر رۆشتوەتە پێشەوە، بە تایبەت خورمای جۆری (نەسیجی).
دەشڵێت: سەرباری بونی دارخورمای زۆر لە باخی میوەکاندا بەگشتی، باخی تایبەت بە خورماش زۆربون، ئێستا باخێكی دارخورمای نوێ دروستكراوە کە هەر لە جۆری (نەسیجی)ـیە و روبەرەکەی نزیكەی ٧ دۆنمە و دەكەوێتە گوندی ساڵح ئاغاوە.
باسی لەوەشكرد: جگە لەوەی بەرهەمی خورمای ناوچەکە باشە، جۆر و کوالێتییەکەشی باشە و داهاتێكی باشیشی هەیە، بۆیە زۆرێک لە جوتیاران رو لە چاندن و بەرهەمهێنانی دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
زۆرترین بینراوەکان