رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیان دەڵێت: زەوی فەرمانبەرانی کەلار کە خۆی لە دو زۆن دەبینێتەوە، نەخشە و دیزاین بۆ هەردو زۆنەکە تەواو بوە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ تاوەکو ئێستا رەزامەندی نەداوە لە تەرخانکردنی زۆنی دوەم.
سامان مەحمود، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کەلار زەوی فەرمانبەران خۆی لە دو زۆندا دەبینێتەوە، زۆنی یەکەم کێشەی نیە و ٥ هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و زەوی دیکەشمان ماوەتەوە بۆ دابەشکردن.
دەشڵێت: بەڵام لە زۆنی دوەمدا تاوەکو ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی نەداوە بۆ تەرخانکردنی ئەو زەوییە، پێویستە شارەوانی کەلار داوا بکات و بڵێت زەوی پێویستم نییە بۆ دابەشکردن، ئەوکات رەزامەندی دەدات.
جەختی لەوەشکردەوە: بەڵام ئێمە نەوەستاوین، پێش ئەوەی رەزامەندی بدرێت، نەخشە و دیزاین و ژمارەی زەوییەکانمان تەواو کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان