رادیۆی دەنگ
لە قەزای دەربەندیخان بەنزینی بازرگانی بۆ لیترێک هەزار دینار بوە تا دوێنێ و ئەمڕۆش بوە بە ۱۱۰۰ دینار، بەڵام لە کەلار بۆ لیترێک ۱٤٥۰ دینارە جگە لە بەنزینخانەیەکی قەزای رزگاریی کە ۱۲۰۰ دینارە، خاوەن بەنزینخانەیەکیش دەڵێت: بێویژدانییە گرانکردنی نرخی بەنزین.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، لەقەزای دەربەندیخان بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی هەزار دینار بوە تا دوێنێ، بەڵام ئەمڕۆ بوە بە ۱۱۰۰ دینار، بەڵام لە کەلار کە نزیکەی ٦٥ کیلۆمەتر دورە لێیەوە ئەو بەنزینە بە ۱٤٥۰ دینارە، واتا نزیکەی ٤۰۰ دینارە جگە لە بەنزینخانەیەک کە ۱۲۰۰ دینارە و خاوەنی بەنزینخانەکەش قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات.
سیروان حەپسە، خاوەن بەنزینخانەی باوان لە قەزای رزگاریی بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاوەکو چەند رۆژێک پێش ئێستا بەنزینم بەگران ئەکڕی و ئەم فرۆشت، بەڵام ئێستا کۆمپانیای فۆکس دەستی بەکارەکانی کردوەتەوە لیترێک بەنزین بە ۱۱٥۰ دینار دەکڕم و بە ۱۲۰۰ دینار دەفرۆشم.
وتیشی: ئەشتوانم ئەو بەنزینە بە ۱٤٥۰ دینار بفرۆشم، بەڵام ئەوە بێ ویژدانییە.
لەبارەی کوالێتیەوە وتی: کوالێتی ۹۳ـێیە بەپێی پشکنینی کۆمپانیاکە، خۆشم دەیکەمە ئۆتۆمبێلەکەم و گرفتی نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان