رادیۆی دەنگ
لقی گەرمیانی سەندیکاكانی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە راپرسیان کردوە لەناو سەرتاشەکانی کەلار و بڕیاریانداوە کارکردنی رۆژانەیان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٨ـی ئێوارە بێت.
عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکاکانی کرێکاران و پیشەوەران، بە رادیۆی دەنگی وت: راپرسیمان کردوە لەناو سەرتاشەکاندا کە پێنج رۆژی خایاندوە، تیایدا بڕیاریانداوە هاوشێوەی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، کارکردنیان لە کەلاریش لەکاتژمێر ٨ـی بەیانی تا ٨ـی ئێوارە بێت.
رونیکردەوە: لە کۆی ٢٤٥ سەرتاش لە سنورەکە، ٢٠١ سەرتاش رەزامەندبون لەسەر دیارییکردنی ئەو ١٢ سەعاتە بۆ کارکردن، لە بەرامبەردا ٤٤ سەرتاش رازیی نەبون.
وتیشی: هەربۆیە نوسراوێکمان ئاراستەی قایمقامیەتی کەلار کردوە بۆ ئەوەی لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبێنن بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی کارکردنی سەرتاشخانەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-