رادیۆی دەنگ
زه‌وى فه‌رمانبه‌رانى قه‌زاى كه‌لار كه‌وتوه شوێنێكه كه ساڵانە روبەڕوی مەترسی لافاو دەبێتەوە، بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیانیش جەختدەکاتەوە کە بابەتەکە "دیراسه‌كراوه و حساب بۆ رێڕه‌وه‌كانى لافاویش كراوه".
بەگوێرەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانی سەر بە رادیۆی دەنگ، ئەو زۆنەی لەکەلار دانراوە بۆ زەوی فەرمانبەرانی شارەکە، ساڵانە روبەڕوی مەترسی لافاو دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا، سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان، دەڵێت: له نه‌خشه‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ شاره‌وانى كه‌لار سه‌یرى وێنه كۆنه‌كانى ساڵانى رابردومان كردوه كه ٢ شاده‌مارى سه‌ره‌كى هه‌یه و رێڕه‌وى لافاوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى ناكرێت و وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانیش چه‌مى سه‌ید خه‌لیل و گۆبانه.
ده‌شڵێت: به‌ڵام بابەتەکە دیراسه‌كراوه، هه‌ردو دیوى ئه‌و چه‌مانه وه‌ك شه‌قامى سه‌ره‌كى دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى بكات کە ئه‌گه‌ر لافاویش بێت، نه‌گاته شوێنى نیشته‌جێبون.
جەختیشیکردەوە: "واته حساب بۆ رێڕه‌وه‌كانى لافاو كراوه و له نه‌خشه‌كه‌دا جێگهكراوهتهوه و وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-