رادیۆی دەنگ
جیاواز لە ساڵانی رابردو بەرهەمی ماسی بۆ ئەمساڵ لە گەرمیان زۆر باشتر بوە، بەرپرسێکیش لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سنورەکە دەڵێت: بۆ ئەمساڵ نزیکەی ٥٠٠ تەن بەرهەممان هەبوە.
بەختیار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بۆ ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی چ بۆ بەرهەم چ بۆ نەخۆشیی، سامانی ماسیمان زۆر باشبوە لە چاو ساڵانی رابردودا.
جەختی لەوەشکردەوە: بۆ ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردو کە نزیکەی ٤٠٠ تەن بەرهەم هەبو، بەڵام بۆ ئەمساڵ تا ئێستا (کۆتاییەکانی ئابی ٢٠٢٦) نزیکەی ٥٠٠ تەن بەرهەممان هەبوە.
سەرباری ئەوەی بەرهەم باش بوە، بەڵام بەوتەی خۆی خاوەن کێڵگەکان توشی زیان بون، ئەویش بەوهۆیەی بازاڕ خراپ بوە، بەشێوەیەک نرخەکان بە گشتی بۆ هەر کیلۆیەک ماسی، ٣٥٠٠ دینار بوە.
بەپێی ئامارێکی بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، لە سنورەکە ٦٤ حەوزی بەرهەمهێنانی ماسیی مۆڵەتی فەرمییان هەیە، سەرباری بونی حەوزی دیکەی بێ مۆڵەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-