رادیۆی دەنگ
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق لە قەزای خانەقین، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵیان بەناوی (رێبین ستار) ناسراو بە "رێبینی ئاسنگەر" دەستگیرکرد و تائێستاش چارەنوسی نادیارە، باوکیشی باس لەوەدەکات پێدەچێت هۆکاری دەستگیرکردنەکەی تەنها گۆڕینی ناوی دوکانەکەی بێت بۆ زمانی کوردیی.
ستار عەبدوڵڵا، باوکی رێبین، لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوە کرد: پێدەچێت هۆکاری دەستگیرکردنی کوڕەکەم تەنها بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی بگەڕێتەوە، چونکە ناوی دوکانەکەی کردوە بە کوردیی و هاوکاری خاوەن دوکانەکانی دیکەشی کردوە تاوەکو تابلۆی شوێنکارەکانیان بە زمانی کوردی بنووسن.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمە مافێکی سەرەتایی و ئاسایی هەر هاوڵاتییەکی کوردە کە لە شارەکەی خۆیدا زمانی دایکی بۆ ناو و نیشانی کارەکەی بەکاربهێنێت.
سەبارەت بە شێوازی دەستگیرکردن و شوێنی کوڕەکەی، باوکی رێبین رایگەیاند کە هێزەکە لە شاری باقوبەوە هاتون و کوڕەکەیان بۆ ئەوێ گواستوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەرییان پیشانبدەن یان هیچ رونکردنەوەیەکیان پێ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی شێوازی دۆسیەکە و مامەڵەی هێزەکەوە، ئێستا لە دۆخێکی نائاسودەدان و مەترسی ئەوەش هەیە کە فشاری زیاتریان بخرێتە سەر و خۆیشی دەستگیربکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە هەڵمەتێک لە خانەقین سەرپێخراوە دژ بە تەعریبکردنی قەزاکە، بڕیاریش بو ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک لەوبارەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام هەڵوەشێنرایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-