رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان"، فەرمانی دەستگیرکردن بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی و بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خانەقین دەرکرا.
بڕیار بو ئەمڕۆ لەقەزای خانەقین خۆپیشاندان بکرێت، بەڵام بەهۆی فشارەوە خۆپیشاندانەکە هەڵوەشایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کاروان یاروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین و بەرپرسی ناوچەی پارتی دەرکراوە، ئەمەش بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، بەهەمان تۆمەت ئەبو مونتەزر، فەرماندەی پێشوی حەشدی شەعبی کە ئێستا پاڵپشتیی یەکێتی دەکات، دەستگیرکرا و رەوانەی باقوبە کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان